بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی هەواڵدەری ڕووسی ئیتار تاس، لە بارودۆخێک کە گرووپە ترۆریستییەکان ، کە لە لایان ژمارێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی و عەرەبی لاگریان لێوە دەکرێت درێژە ئەدەن بە کردەوەکانی دژ مرۆڤانی خۆیان لە دژی خەڵکی سوریا ،ئەیاد مەدەنی ، سکرتێری گشتی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە نامەیەک بۆ " سرگئی لاڤرۆف" وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لە ڕەوشی سوریا و درێژەی کێشەکە لەم وڵاتە نیگەرانی دەربڕیوە .
ئەیاد مەدەنی لەم نامەیە دا جەختیکردووە ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی ، خوازیاری هەوڵەکانی دیپلۆماتیکە بەمەبەستی دۆزینەوەی ڕێگا چارەی سیاسی پاوەجێ بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا تا کۆتایی بدات بە دەرد ومەینەتی خەڵکی ئەو وڵاتە .
ئەیاد مەدەنی هەروەها لە سەر پێویستی چارەسەری مەسەلەکانی سوریا لە ڕێگای وتووێژ جەختیکردووە .
وڵاتانی ڕۆژئاوایی-عەرەبی ، دەمارگرژترین ترۆریستان یان لە وڵاتانی جۆر بە جۆری جیهان لە وان ئەوروپا لە تاقمەکانی ترۆریستی وەک داعش ، بەرەی نووسرە، ئەحرارئەلشام وجەیشۆلئیسلام بە پشتگرییەکانی دراوی، چەکەمەنی و هەواڵگری ڕیکخستووە تا زەبرگەلێکی گورچک بڕ بدەن لە دەوڵەتی یاسایی سوریا .
ئەم کردەوەی وڵاتانی ڕۆژئاوایی -عەرەبی ، مەرگی دەیان هەزار کەس بە تایبەت ئافەرتان و منداڵان، ئاوارەبوونی ملوێنان کەس و لەناوچوونی زۆرتری ژێرخانەکانی سوریای لێکەوتۆتەوە .
ڕوسیا بۆ لەناوبردنی ئەم گرووپە ترۆریستییانە لە سێپتەمبەری ٢٠١٥ ەوە تا بە ئێستا ئۆپەراسیۆنی دژی ترۆریستی ئاسمانی بەڕێوە بردووە کە بەهۆیەوە ، زەبری گورچک بڕ دراوە لە تاقم گەلێکی مەترسیداری وەکوو داعش ....
کۆتایی کورتە نامە/310